ئەحمەد شەرع: ئامادەین لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری کاتیی سوریا، ڕایگەیاند" لە نێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤ، دوژمنێکی هاوبەش هەیە، دەشڵێت، ئامادەن لەگەل ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن".
ئەحمەد شەرع لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی 'جیوش جۆرنال'ـی ڕاگەیاند" ئاشتیی نێوان سوریا و ئیسرائیل، دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕ."
وتیشی" ئیسرائیل و سوریا 'دوژمنی هاوبەش' یان هەیە و جەختیشی کردەوە لەوەی، دیمەشق ئامادەیە لەسەر بنەمای ڕێگایەکی رون بۆ پێکەوەژیان، لەگەڵ تەلئەڤیڤ مامەڵە بکات".
ئەحمەد شەرع باسی لەوەش کردوە، سوریا و ئیسرائیل هەر وەک دوژمنی هاوبەشیان هەیە، دەشتوانن پێکەوە ڕۆڵێکی هاوبەش بگێرن لە ئاسایشی ناوچەکەدا، شەرع جەختیشی کردەوە لەوەی، پێویستە بۆردومان و هێرشکردن کۆتایی پێبێت.
لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع لە کاتێکدایە، بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئیسرائیل و سووریا بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕ گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان کردوە...
|