میدیا ئەمریکاییەکان: ئەگەری هێرشی لەناکاوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئارادایە
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیا ئیسرائیلی و ئەمریکاییەکان باس لەئەگەری هێرشی لەناکاوی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن و نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆش رەتیدەکاتەوە بەنیازی پەلاماردانی ئەو وڵاتە بن.
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند وەزارەتێکی حکومەتی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری هێرشی لەناکاوی ڕانەگەیەندراو بۆ سەر ئێران.
لای خۆشییەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی پشت بەستو بەزانیاری هەواڵگری بڵاویکردووەتەوە، لەئەگەری پەلاماردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەوا تەنیا حەوت کاتژمێر بەسە بۆ ئەوەی زنجیرەیەک هێرش و پەلامار لەلایەن تەلئەبیبەوە ئەنجامبدرێت بۆ کاولکردنی ئەو دامەزراوانە، ئەوەش لەکاتێکدایە باس لەئەگەری شکستی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەتیکردەوە کە بەنیازی پەلاماردانی ئێران بن و هەمو ئەو دەنگۆیانەش لەمیدیاکان بڵاودەکرێنەوە لەراستیەوە دوورن.
|