مەسک وازهێنانی خۆی لە ئیدارەی ترەمپ ڕاگەیاند
نها نیوز- هەواڵەکان
ئیلیۆن مەسک، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و ترەمپ، لە بڵاوکراوەیەکدا وازهێنانی خۆی وەک ڕاوێژکاری ترەمپ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئیلیۆن مەسک لەگەڵ ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە ئیدارەی ترەمپ، لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: " ماوەی کارکردنم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکومەت نزیکبوو لەکۆتایی، بۆیە پێویستە دەست لەکار بکشێنمەوە".
هەروەها نووسیویەتی: " سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەكهم بۆ ئەو دەرفەتەی بەشداریی پێکردم لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان".
|