نها نیوز – هەواڵەکان
دادگای نێودەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری ترەمپی بۆ سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان بەسەر وڵاتان دا راگرت و دەڵێت "ترەمپ زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی دا کردووە".
لە نوێترین بریاریدا دادگاى بازرگانی نێودەوڵەتی ئەمریکی لە مەنهاتن ئەو باجانەی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشانەوە کە بەسەر وڵاتانی جیهاندا سەپاندوویەتی و دەڵێت " تەنیا کۆنگرێس دەسەڵاتی سەپاندنى باجى هەیە".
ئەو دادگایە دەشڵێت "ترەمپ زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی دا کردووە، دەستوور رێگە بە کۆنگرێس دەدات مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان رێکبخات".
دوا بە دوای بریارەکەی دادگای فیدرالیی، کۆشکی سپی ئیدانەی دادوەرەکانی کرد و وتی "دادوەرە هەڵنەبژێردراوەکان، توانای بەڕێوەبردنی باری نائاسایی نیشتمانییان نییە".
رۆژی 03 -04- 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم هەناردەی وڵاتانی جیهاندا بۆ ئەمریکا راگەیاند و ئەو رۆژەی بە راگەیاندنی سەربەخۆیی ئابووری بۆ ئەمریکا ناوبرد، وتیشی "سەپاندنی باجی گومرگی بە مانای زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و کێبڕکێی بەهێز و دابەزینی نرخ بۆ بەکاربەران دێت".
دادگای بازرگانیی نێونەتەوەییی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکایە کە بڕیار لەسەر ئەو داوا مەدەنیانە دەدات کە لە یاساکانی گومرگی و بازرگانی نێونەتەوەییی ئەمریکاوە سەرھەڵدەدەن.