جیهان

حه‌ماس ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند

نها نیوز – هەواڵەکان

بزووتنەوەى حەماس لەگەڵ نوێنەرى ئەمریکا گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر ئاگربەستیان لەگەڵ ئیسرائیل، کە تیایدا دەبێت ئەو وڵاتەیە بەتەواوی بکشێتەوە لە غەززە و بزوتنەوەکەش 10 بارمتە ئازاد بکات.

بزووتنەوەى حەماس رایگەیاندووە "لەگەڵ نوێنەرى ئەمریکا گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلین لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەزە و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلین".

بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رێککەوتنەکە بریتییە لە کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەززە و رێگەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوکاری و بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو کەرتە لەلایەن لیژنەیەکەوە، کە بە چەند قۆناغێک جێبەجێدەکرێت.

وتوشیەتی "لە قۆناغى یەکەمى رێککەوتنەکەدا 10 بارمتەی ئیسرائیلی و ژمارەیەک تەرم رادەستى ئیسرائیل دەکرێن، لەبەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانییە فەڵەستینییەکان".
 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.