نها نیوز – هەواڵەکان
میدیاکانی سەر بە حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، ئیسرائیل لە چوار هێرشی ئاسمانی‌دا، فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەنی بە ئامانج گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکانی یەمەن پشتڕاستیان کردەوە کە ئێسرائیل لە چوار هێرشی ئاسمانی‌دا، فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتەی بە ئامانج گرتوە، ئەوەش دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ئیسرائیل هات كە باسی لە بۆردومانی حوسیەكان كردبو.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، 10 فڕۆکەی جەنگی ئێسرائیلی بەشدارییان لە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا کردوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئێسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئێسرائیل ئاشکرایدەکات، له‌هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، فڕۆکەخانەی سه‌نعا کراوەتە ئامانج‌و فڕۆکەیەک تێکشکێنراوە.
فڕۆکەخانەی سەنعا گەورەترین فڕۆکەخانەی یەمەنە، کە هەفتەی ڕابردوو دوای نۆژەنکردنەوەی کاتی و ئاوەدانکردنەوەی ڕێڕەوی فڕین دوای هێرشەکانی پێشووی ئێسرائیل دەستی بە کارەکانی کردەوە.
له‌دواى ڕوداوه‌كانى 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023وه، حوسیییه‌كان چه‌ندینجار به‌موشه‌ك هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ئێسرائیل و ئاڵۆزییان له‌ده‌ریای سور دروستكرد‌و ڕێگه ناده‌ن كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیسرائیل وه‌ڵامى توندی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه‌و تا دواجار، له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاند، حوسییه‌كان ڕاده‌ستبون، ڕێككه‌وتنیان كردوه كه چى تر هێرشنه‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان.