جیهان

ئامارێکی ترسناک لە ناو زیندانەکانی تۆرکیا ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامارێکی ترسناک  و سەرسوورهێنەر سەبارەت بە زیندانەکانی تۆرکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەموو ڕۆژێك له‌زیندانه‌كانى توركیا دوو نه‌خۆش گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ، هاوکات داواش دەکات ،زیندانیانی نەخۆش ئازادبکرێن‌.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگه‌یاند. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دادى توركیا، ڕۆژانەو بەتێکڕا، دوو زیندانی نەخۆش لەزیندانەکاندا گیانلەدەستدەدەن‌و لەماوەی 515 ڕۆژیشدا هەزارو 26 زیندانی نەخۆش گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها ڕاشیگه‌یاند، "لەناو گەلی کوردو تورکدا دودڵییەک لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هەیەو بێمتمانه‌ییەک دروست بوە، به‌ڵام هەنگاوێکی ئاشتی ئەوەیە زیندانیانی نەخۆش ئازادبکرێن‌و چاکسازیی لەیاسای سزادان بکرێت، هەروەها دەبێت یاسای قەیوم هەڵبوەشێتەوە، دەمانەوێت ئیتر زمان‌و کولتورو ناسنامەو بونی کوردی پشتگوێنەخرێت‌و ڕەتنەکرێتەوە".

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دادی تورکیا، ژمارەی ئەوانەی ئێستا لە زیندانەکانن گەیشتووەتە 403 هەزار و 60 کەس، کە 17 هەزار و 712 کەسیان ژنن و زیاتر لە 4000یشیان منداڵن..

دۆخی زیندانەکان یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی تورکیا لە کاتێکدا گفتوگۆ لەسەر لێبووردنێکی گشتی دەکرێت.

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.