رووسیا هۆشداری لە روودانی جەنگی جیهانی سێهەم دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی روسیا وڵامی رەخنەکانی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت "تاکە شتێکی خراپ کە مایەی نیگەرانی بێت هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەمە".
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی روسیا شەوی رابردوو لە وەڵامی ترەمپدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاویكردوە، "شتێكی زۆر خراپ دهزانم، ئهویش جهنگی جیهانی سێیهمه، هیوادارم ترهمپ لهوه تێبگات".
ئەم قسانەی دیمیتری دوای ئەوە هات ، دۆناڵد ترەمپ، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، ئەوەی ڤلادیمێر پوتن درکی پێناکات، ئەوەیە کە ئەگەر من نەبومایە، زۆر شتی بەڕاستی خراپ بەسەر ڕوسیادا دەهات و ئەو یاری بە ئاگر دەکات".
پێشتریش ترەمپ ڕەخنەی لە سەرۆكی ڕوسیا گرتوە و ڕۆژی دوشەممەش لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ پوتن هەبوە، بەڵام توشی شتێك بوە و هەر بە تەواوی شێت بوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆتن هەمو ئۆکرانیای دەوێت نەک تەنها بەشێکی، رەنگە ئەوە راست دەربچێت، بەڵام ئەگەر ئەوە بکات دەبێتە هۆی روخانی روسیا".
|