جیهان

ترەمپ و ناتانیاهۆ لە سەر وڵاتێکی زلهێز گرژی دەکەوێتە نێوانیان

نها نیوز – هەواڵەکان

کەناڵی 12ی ئێسرائیل ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل بەتەلەفۆن پێکەوە گفتوگۆیان کردووە، بەڵام بووەتە دەمەقاڵەیان و جیاوازیی جددی لە هەڵوێستیان دا هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی تاران چەکی ئەتۆمی.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵەکە ترەمپ، بە ناتانیاهۆی وتووە، دەمانەوێت بەڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگەیەننە ڕێککەوتن، ئەمە لەبەرژەوەندیی هەموولایەکە، بڕوام بە تیمەکەم هەیە لەگەڵ تاران دەگەنە ڕێککەوتن،  بەڵام ناتانیاهۆ ئەمەی بەدڵ نەبووە و بیرۆکەی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران بە باشتر زانیوە.

پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل لە وتارێکدا لە قودس وتبووی "دەبێت پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە و تاران لە مووشەکی بالیستی  بێبەش بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دابوو،  ڕێککەوتنی سەرکەوتوو ئەوەیە، بتوانرێت ڕێگە لە ئێران بگیرێت بەردەوام نەبێت لە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران تاکە وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات.

2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.