جیهان

ماکڕۆن لەسەر دیمەنی زللە لێدانەکەی دێتە دەنگ

نها نیوز- هەواڵەکان

ئەمڕۆ لەکاتی گەشتەکەی بۆ ڤێتنام، ئیمانوێل ماکڕۆن لە دیمەنێکی نامۆدا دەردەکەوێت لەلایەن هاوژینەکەیەوە زللەیەک لە دەموچاوی دەدرێت و دواتر دیمەنەکە زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتریش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ماکڕۆن وتی: ئێمه‌ مشتومڕمان بوو، گاڵته‌مان ده‌كرد و هه‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ین و گاڵته‌ش ده‌كه‌ین".

دوای ئەم بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدۆیە، ماکڕۆن لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی ئەم دیمەنەی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "ئێمه‌ مشتومڕمان بوو، گاڵته‌مان ده‌كرد و هه‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ین و  گاڵته‌ش ده‌كه‌ین، سه‌رمان سوڕده‌مێنێت كه‌ ده‌بینین ئه‌م شتانه‌ ده‌گۆڕێت بۆ كاره‌ساتێكی جیهانی" وەک ئاماژەیەک بۆ کاردانەوەی میدیاکان لەسەری، ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ هیچ جۆره‌ "ناكۆكییه‌كی خێزانی" لەنێوان خۆی و هاوژینەکەی هەبێت هه‌بێت.

سەرۆکە گەنجەکەی فەڕەنسا باسی لەوەش کرد، پێویستە خەڵکی بەشێوەیەکی ئارامگرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخانە بکەن و دووپاتیشی کردەوە:" ئەم دیمەنە ڕاستە، بەڵام ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی قسەی زۆر بێ مانا بڵێن".

 لە درێژەی گوتەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو : "ده‌بینم زۆر كه‌سی شێت ڕۆژه‌كانیان به‌ روونكردنه‌وه‌ی شته‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن". ‌"

له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ماكرۆن له‌ سه‌ره‌تای گه‌شته‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بۆ ئاسیا به‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ زلله‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ ده‌موچاوی ده‌درێت، ماكرۆن بۆ ساتێك كه‌مێك سه‌ری سوڕما، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی‌ ئاسایی خۆی و فڕۆكه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.
2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.