وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنرێت کەناری ڕۆژئاوا دەلکێنین بە ئیسرائیلەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند" دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنرێت، ئەوا کەمپە جولەکەنشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا و دۆڵی ئوردن بە ئیسرائیلەوە دەلکێندرێن".
جەدعون ساعر – وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند"ھەر ھەنگاوێکی تاکلایەنە، دژ بە ئیسرائیل بنرێت، ئەوا بەھەمان ھەنگاوی تاکلایەنە، وەڵامی دەدەنەوە. "
هۆشداریشی دا" ئەگەر دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنرێت، ئەوا کەمپە جولەکەنشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا و دۆڵی ئوردن، بە ئیسرائیلەوە دەلکێندرێن".
لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاتێكدایە، سەرۆکی فەرەنسا هەوڵ دەدات بە پاڵپشتیی سعودییە لە ناوەڕاستی مانگی ئایندە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی وڵاتی زیاتر دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنرێت، لەکاتێکدا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان، 149ـیان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.
|