جیهان

ئەمرۆ 20 وڵات دژی ئێسرائیل بریاری کۆتایی دەدەن

نهانیوز-هەواڵەکان

بە ئامانجی راگرتنی شەری غەززە نوێنەری 20 وڵات لە ئیسپانیا کۆ دەبنەوە و بیر لە سەپاندنی سزا بۆ سەر ئێسرائیل  دەکەنەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 25ی ئایاری 2025 ئیسپانیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک  لەبارەی دۆخی غەززە میوانداری کۆبونەوەیەک دەکات لەگەڵ نوێنەرانی نزیکەی 20 وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە.

خۆسێ مانوێل ئەلبارێس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێسرائیلدا دەکەنەوە، هەروەها داوای دەستەبەرکردنی یارمەتییە مرۆییەکانی لەكەرتی غەززە كرد بەبێ بەربەست و دەشڵێت، "وڵاتەكەی پێی وایە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەکەی وانە بە هیچ کەس نادات، بەڵام پێی وایە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا و حکومەتی وڵاتەکەی بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەسەر ئێسرائیلدا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا فراوانکردنی جەنگی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ناهاوسەنگ ناوبرد و دۆخی مرۆییان بە بەرگەنەگیراو وەسف کرد، هەڕەشەی رێوشوێنی کردارییان کرد ئەگەر ئیسرائیل رای نەگرێت.

لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە جەنگی ئێسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، جەنگەکە بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئێسرائیل دەستیپێکرد و دواتر تەلئەڤیڤ دەستی بە هێرش و بۆردوومانکردنی غەززە کرد. بە گوێرەی تەندروستی غەززە، تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە 53 هەزار و 901 فەڵەستینی کوژراون.

 
2025-05-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.