شەرع ئومێد لەسەر بڕیارە لەناکاوەکەی ترەمپ هەڵدەچنێت
نها نیوز- هەواڵەکان
دوای بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابوورییەکان لەسەر سویا، حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە پێشوازیی لەم بڕیارەی ئەمریکا دەکات، واشنتۆنیش ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع کاربکات بۆ سەقامگیرکردنی وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سووریا کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریدا سەپێنرابوو.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ئەم بڕیارەی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان لەسەر سوریا بە"هەنگاوێکی ئەرێنی و بە ئاراستەیەکی دروست بۆ کەمکردنەوەی ئازارە مرۆیی و ئابورییەکانی وڵات" ناوبردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سوریا پێشوازی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت هاوکاریی سوریا بکەن لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیدا.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا دووپاتی کردووەتەوە، قۆناغی داهاتوو لە سوریا قۆناغی بنیاتنانەوە و گەڕاندنەوەی وڵاتەکە دەبێت بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆی.
|