جیهان

ناوەرۆکی کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئە‌حمەد شەرع و ئەردۆغان ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بۆ سێهەم جار ئەحمەد شەرع گەیشتەوە توركیا و بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی هاوبەشیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوەوە.

ئەمرۆ شەممە 24ی ئەیاری 2025 ئەحمەد شه‌رع  سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ توركیاو له‌ گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوه‌وه.

میدیای فه‌رمی سوریا ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات ده‌كه‌ن".

لەماوەی كەمتر لە 6 مانگدا ئەمە سێهەم جارە ئەحمەد شەرع سەردانی توركیا بکات، بەر لە سەردانی ئەمجارەی شەرع؛ ئەردۆغان داوای لە دەسەڵاتی دیمەشق كرد جەخت لەسەر رێككەوتنەكەی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)  بکاتەوە،  بەمەبەستی تێكەڵكردنی لەگەڵ سوپای نوێی سوریادا. 

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، پێویستە حکومەتی سوریا سەرەنجی لەسەر ڕێککەوتنەکەی بێت لەگەڵ هێزەکانی کوردی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کە لە لایەن  ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتەکەی بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، نابێت حکومەتی سوریا تەرکیزی لەسەر ئەم بابەتە لاببات.

 
2025-05-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.