جیهان

عومان بێ ئومێدی خۆی لەخولی پێنجەمی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كۆتایهات و بەگوێرەی وتەی وەزیری دەرەوەی عومانیش كە نێوەنگیری دانوستانەكەیە، "هەندێك پێشكەوتن هەبوو".

لەوبارەیەوە میدیا فەرمی ئێران رایگەیاند "خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا كە لە ڕۆما بەڕێوەچوو، كۆتاییهات".

هەر بەپێی ئەو میدیایە، لە خولە نوێیەدا گفتوگۆ لەبارەی سزا نوێكان و بابەتە دژ بەیەكەكانی ئەمریكا كراوە.

هاوکات بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان وتی "گفتوگۆكان پێشكەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی".

راشیگەیاند "بێ ئومێدین لەڕۆژانی داهاتوودا ئەو بابەتانەی كە ناڕونن، ڕونبكرێنەوە و بەرەو  ڕێككەوتن هەنگاو بنێنین".
 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.