ئیسرائیل، پلانکی ترسناکی ترەمپ بۆ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی وتاری نوسرێک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە دەکات کە ترەمپ دووبارە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێتەوە، "بەڵام ئەوە بەبێ ئێمە دەکات".
ئالون بن داڤید لە وتارێکدا کەلە رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوبووەتەوە، دەڵێت "لە سەردانەکەی بۆ ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد؛ ئێستا هاوپەیمانی لە ئێمە بە نرختری هەیە، بەڵام تائێستاشی لەگەڵدا بێت، ئیسرائیل خۆی بە تەنها و بە فشار خستنەسەر ناتانیاهۆش، دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
وتیشی "بۆ چەندین ساڵ لەوەتەی گەنجیم، ئیسرائیلییەکان بیریان لەوە دەکردەوە کە ئیسرائیل بکەنە پەنجا و یەکەمین ویلایەتی ئەمریکا، لەم هەفتەیە بۆ ساتێک وا دەرکەوت ئێمە هەنگاوێکمان بەو ئاراستەیەدا ناوە، کاتێک بینیمان سەرۆکی ئەمریکا هەوڵیدا و یەکێک لە بارمتەکانی ئێمەی لەدەستی حەماس ئازاد کرد، بەڵام لەبری ئەوەی بەرەو ئەمریکا بڕۆین، لە ڕێڕەوەکە لامان دا و وەک مەکسیکمان لێهات، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لێی ڕزگاری بێت".
بن داڤید هەر لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە، پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکەکانی ئەمەریکا بە درێژایی ساڵانێک بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا سەختە بۆ ئەوان کە ئاماژە بە سەردەمێک بکەن، ئەمریکا هەنگاوی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناوە، واتە "بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بکاتەوە، ئێستا دۆناڵد ترەمپ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێتەوە، بەبێ ئێمە".
|