ئەمریکا و ئێران هەنگاوی جدی بۆ دانوستانەکان دەنێن
نها نیوز - هەواڵەکان
تاران و کۆشکی سپی هەنگاوی دانوستانەکانی بەرەو پێشکەوتن دەبینن، لەلایەک وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە کاتی بڕیاردانە و لەلایەکی دیکەشەوە وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت "ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ گفتوگۆیانکردووە، بۆ دانوستانەکە لەگەڵ تاران رێڕەوی راستی خۆی وەرگرتووە".
ئەمڕۆ هەینی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا دەگاتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ سەرپەرشتی کردنی گەڕی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی وڵاتەکەی بکات لەگەڵ ئێران، لەبارەی چەکی ئەتۆمی.
لەوبارەیەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی "ئەمڕۆ گەڕی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت".
وتیشی "گەیشتن بە ڕێککەوتن کارێکی ئەستەم و زەحمەت نییە".
عێراقچی ئاماژەی بەوەشدا "دەستنەخستنی چەکی ئەتۆمی، بە واتای ڕێککەوتن دێت، بەڵام وەستاندنی پیتاندن بە واتای ڕێکنەکەوتن دێت، هەربۆیە ئێستا کاتی بڕیاردانە".
هاوکات کارۆلین لیڤت، وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی پێشوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ پەیوەندی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕێڕەوی ڕاستی خۆی وەرگرتووە.
|