وەزیری دەرەوەی ئێران: تا ئێستا نازانین لەگەڵ ئەمریکا ڕێک دەکەوین یا خود نا؟
نهانیوز-هەواڵەکان
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند" سبەینێ لە گەڕی پینجەمی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دەدەین"، دەشڵێت"تا ئێستا نازانین ئایا ئەو دانوستانانە سەرکەوتوو دەبێت یا خود نا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایار عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند" لە کاتێکدا سبەینێ لە دانوستانەکانی رۆما بەشدار دەبین کە لەگەڵ ئەمریکا جیاوازی بیرکردنەوەی زۆر هەیە و تا ئێستا دیار نییە ئەو دانوستانانە سەرکەوتوو دەبێت یا خود نا".
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە خۆئامادەکردنی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و بە "نیگەرانی" ناوی برد و هۆشداریشی دا کە تاران ئەمریکا بە تێوەگلان لە هەر هێرشێکی ئەگەری ئیسرائیل دەزانێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا چوار گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامدراوە و لێدوانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی ئەمریکا کە ڕایانگەیاندووە ئێان مافی ئەوەی نییە یۆرانیۆم بپیتێنێت داهاتووی ئەو دانوستانانەی خستووەتە ژێر گومانەوە.
|