دۆناڵد ترەمپ لە سەر کوژرانی دوو کارمەندەکەی ئیسراییل هاتە دەنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمەریکا، کوشتنی دوو کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی بە تاوانێکی ترسناک ناوی برد کە پاڵنەرەکەی "دژە جووە.
ئەمرۆ پێنج شەممە 22ی ئایاری2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوشتنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە دەرەوەی شوێنەواری جووەکان لە واشنتۆن ئیدانە کرد و بە تاوانێکی ترسناک ناوی برد کە پاڵنەرەکەی "دژە جووە.
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "دوو لە کارمەندەکانی لەکاتی بەشداریکردنیان لە بۆنەیەکدا لە مۆزەخانەی جووەکان کوژراون، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە کردەوەیەکی تیرۆرستییە لە دژی جووەکان.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كە دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كە بەشداریان لە بۆنەیەكدا كردوە كە لە مۆزەخانەی جولەكەكان لەواشنتۆن رێكخراوە ، لە نزیك ئەو مۆزەخانەیە تەقەیان لێكراوە كوژران و پاشان، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەكردنەكەی پشتڕاستكردەوە.
|