ئێسرائیل مەرجی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەری غەززە راگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەری غەززە بە شێوەی کاتیی راگەیاند بەڵام چەند مەرجێکی بۆ ئەو کارە هەیە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک ئاشکرای کرد، ئامادەم کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنم ، بەڵام بەو مەرجەی گەرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل بکرێت و ڕێگریی لە مانەوەی حەماس لە کەرتەکە بکرێت.
باسی لەوەش کرد، ئەگەر دەرفەتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست هەبێت، بۆ مەبەستی ئازادکردنی بارمتە و زیندانیکراون، ئێمە ئامادەین، بەڵام دەبێت ئاگربەستەکە کاتیی بێت.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، حکوومەتەکەی سوورە لە سەر گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شەڕی غەززە و هێشتا کارەکان کۆتاییان نەهاتووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا 20 بارمتەی ئیسرائیلی لە ژیان ماوەن و هەوڵ بۆ ئازادکردنیان دەدەین، هەروەها تەرمی 38 بارمتەش لەلای حەماس ماون و کار بۆ وەرگرتنەوەیان دەکەین.
بەردەوامبوونی هێرشەكانی ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە رێگریی لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی كەرتی غەززە دەكات، بەئامانجی ناچاركردنی بزوتنەوەی حەماس بە رێككەوتنی ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل.
|