جیهان

ئەمریکا هۆکارە شۆکهێنەرەکەی لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ بارزانی ئاشکراکرد

نها نیوز - هەواڵەکان
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆتۆنۆمییەیە کە کورد لەو بەشەی وڵاتەکە هەیانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی پیران, وتی "ئاماژەمان بەوە کردووە کە شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆتۆنۆمییەیە کە کورد لەو بەشەی وڵاتەکە هەیانە و ڕێگەپێدانە بە بووژانەوەی ئابووری کە ڕێگە بە بووژانەوە و سەرکەوتنیان دەدات".

وتیشی "بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە".

رۆبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، رونیانکردووەتەوە بنەمای سەرەکی بۆ ئەو ڕێزگرتنە لە کۆمپانیاکانیان کەلە عێراق کار دەکەن و "ڕێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد".
 
2025-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.