جیهان

وەزیری دەرەوەی عومان: ڕۆژی هەینی ئێران و ئەمریکا لە شاری ڕۆما کۆدەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند"ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەێنی لە ڕۆمای پایتەختی ئەمریکا کۆدەبنەوە"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت"ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ئایار بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە" ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا چوارەمین گەڕی دانوستانەکانیان بەڕێوەدەبەن".

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسییەی ئەتۆمتی ئێران مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆنگرێس دووپاتیکردەوە ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە.

لای خۆیەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند تاران ئامادە نییە بە هێچ شێوەیەک دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی رۆژی رابردوو لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە پێناچێت ئەو دانوستانانە سەرکەوتوو بێت.

شایانی باسە  کە دوو وڵات تا ئێستا چوار گەڕی دانوستانەکانیان بەڕێوەبردووە بەڵام لە ئێستادا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم کێشەی جدی بۆ بەئەنجام گەیشتنی ئەو دانوستانانە دروست کردوە چونکە ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە و بەپێچەوانەوە ئێران پێداگری لەسەر ئەم مافە دەکات.

 
2025-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.