نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت بە بێدەنگی بوەستێت، چونکە دۆخی خراپی مرۆیی لە غەززە بە خێرایی تێدەپەڕێت و هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە "پێشتر ڕوبەڕوی برسێتی و ئاوارەبون بونەتەوە.
حکومەتی بریتانیا بەهۆی پێشێلکارییەکانیان لە دژی فەڵەستینییەکان، سزای بەسەر دانیشتوان و کۆمپانیاکانی ئیسرائیلدا سەپاند، هەروەها بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل دا و هۆشداری دایە تەلئەبیب لە بەردەوامی هێرشە سەربازیەكان لە كەرتی غەززە.
بریتانیا، سەبارەت بە ڕاگرتنی دانوستانەکانی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیل و سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک لە دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، ئەوە لەچوارچێوەی ناڕەزایەتیەكانی لەندەنە لە دژی "كردارەكانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
لە لایەکی ترەوە ئیسپانیاش بە فەرمی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل قەدەغە دەکات، زۆرینهی پارتە سیاسییەکانی ئیسپانیا دهنگیاندا به قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل، هاوكات پێشنیاز کراوە هەمو جۆرە سەرچاوەیەک قەدەغە بکرێت کە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆ سەر گەلی فەڵەستین.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر لەندەن بەهۆی سیاسەتی ناوخۆی و دژە ئیسرائیل بونەوە زیان بە ئابوریەكەی بگەیەنێت، ئەوە بڕیاری خۆیەتی، بەڵام ماوەی 77ساڵە ئەركی ئەو وڵاتە كۆتایهاتوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، كۆی قوربانیانی قوربانیانی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە تا ئەمڕۆ چوارشەممە 21-5-2025، گەیشتووەتە 53 هەزار و 655 كەس كوژراو و 121 هەزار و 950 بریندار.
بەردەوامبوونی هێرشەكانی ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە رێگریی لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی كەرتی غەززە دەكات بەئامانجی ناچاركردنی بزوتنەوەی حەماس بە رێككەوتنی ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل.