خامنەیی: دانووستانەکانی تاران و واشنتن بێ ئەنجامە
نها نیوز - هەواڵەکان
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، ره‌نگه دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه موشه‌كییه‌كان و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی سه‌ركه‌وتو نه‌بێت.
ئەمرۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئێران باوه‌ڕی به‌وه نییه كه دانوستانه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه و كه‌سیش نازانێت له داهاتوودا چی ڕوده‌دات.
دەشڵێت، "بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی هیچ كه‌س ناكه‌ین، كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی خۆی هه‌یه، ڕێبازی خۆی هه‌یه و سیاسه‌تی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات".
خامنەیی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، بەو پێیەی باسی دانوستان دەکەین، حەز دەکەم هۆشدارییەک بدەم بە لایەنی بەرامبەر، لایەنی ئەمریکی کە بەشداری ئەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیانە دەکات و قسە دەکات، پێویستە خۆیان لە لێدوانی پووچ و بێ‌مانا بەدوور بگرن.
|