شەممە - 26 ته‌موز 2025 م
جیهان

پوتین گڵۆپی سەوزی هەڵکرد و دانوستان لەگەڵ زێلینسکی دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لەگەڵ ترەمپ لە پەیوەندییەکی راشکاوانەی دوو کاتژمێریدا ئامادەیی خۆی خستە روو بۆ ئاشتی لەگەڵ وڵاتی ئۆکرانیا.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی، رایگەیاند "گفتوگۆیەکی بەسوودم لەگەڵ ترەمپ کردووە سەبارەت بە ئۆکرانیا". وتیشی "دوو کاتژمێر قسەمان کرد و قسەکان زۆر بنیاتنەر و راشکاوان بوون".

بەوتەی پوتین "روسیا ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ ئۆکرانیا سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن و پرۆسەى ئاشتى".

ئەوەشی خستە روو، روسیا ئامادەیە رێککەوتن بکات بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا.

لاخۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەوە دەڵیت کە بەباشی تێپەڕیوە.

راشیگەیاند "دەستبەجێ روسیا و ئۆکرانیا دەست بە دانوستان دەکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست".

ترەمپ باسی لەوەشکرد، روسیا دوای کۆتایی هاتنی جەنگ دەیەوێت بازرگانی گەورە لەگەڵ ئەمریکا بکات.

 
2025-05-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.