وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا شتێک دەڵێت و شتێکی دیکە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رەخنەی توند لە ئیدارەی ئەمریکا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت" واشنتۆن بانگەشەی دیپلۆماسی دەکات، بەڵام کردەوەکانی دوژمنکارانەن"
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ڕایگەیاند" دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، سەختە و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبونی واشنتۆن بۆ رێسا دیپلۆماسییەکان دەگەڕێتەوە".
بەقایی وتیشی"لە کاتێکدا دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، ئەمریکا سزا و گەمارۆی نویی بەسەر ئێران دەسەپێنێت، ئەوەش قبوڵکراو نییە و ئەم ڕاستییە دەیسەلمێنێت کە ئیدارەی ئەمریکا، ڕوانگەیەکی دوژمنکارانەیان بۆ گەلی ئێران هەیە و بانگەشەکەیان سەبارەت بە پابەندبوون بە وتووێژ و دیپلۆماسی نابێ بە جددی وەربگیرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت" تاران ڕێگەی دیپلۆماسی هەڵبژاردوە، چونکە پێی وایە هیچ نیگەرانی و خاڵێکی شاراوەی لەسەر پرسی ئەتۆمی نییە".
|