نها نیوز – هەواڵەکان
سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا لە ڕێگەی سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە گەورەترین هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا ئەنجام دا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی ئایاری 2025 ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، ڕووسیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفرۆکەوانەوە گەورەترین هێرشی كردە سەر ئۆكرانیا وبە پێی نوێترین ئامارەکان لانیکەم کەسێک کوژراوە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، ڕووسیا لە شەوێکدا و لە ماوەی 6 کاتژمێردا بە بەکارهێنانی 273 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردوە، 88 دانەیان ڕێگرییان لێکرا و 128 فڕۆكەی دیکەش لە ڕادار دیارنەماون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپای ئۆکرانیا، یەكەكانی بەرگری ئاسمانی چەندین جار بەشدارییان لە هەوڵەکانی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان کردوە.
هێرشی فراوانی ڕووسیا بۆ سهر ئۆكرانیا لهكاتێكدایه ههینی ڕابردو دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا به نێوهندگیری توركیا له ئیستانبوڵ بهڕێوهچو، بهڵام دیارنیه كهی گهڕی نوێی دانوستان ئهنجامدهدهن.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ڤیلادمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی دەکات بۆ ئەوەی هەوڵەکانی کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا تاوتوێ بکەن.