دانوستان بۆ راگرتنی شەڕی خوێناوی دەستیپێکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
خۆلێکی نوێی گفتوگۆکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەشێوەییەکی ناڕاستەوخۆ لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە قەتەر دەستی پێ کرد.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی حەماس ڕایگەیاند، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئسرائیل و حەماس لە دەوحە دەستی پێ کرد.
ئەو بەرپرسە ئاماژەشی داوە، دانوستانەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە لەلایەن حەماس و ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، هاوکات باس لە هەموو پرسەکانی پەیوەست بە شەڕەکە دەکرێت.
لای خۆیەوە باسم نه‌عیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، بە کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ڕاگەیاندبوو، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان و ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كردووه.
باسم نه‌عیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و هەفتەی ڕابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، بۆ کۆتاییهێنان بە حەماس دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر بۆ سەر کەرتی غەززە دەکەن.
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 53 ھەزار و 272 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە، 120 ھەزار و 673 کەس.
|