جیهان

هەڕەشەکانی ئێران و ئەمریکا لەیەکدی بەردەوامە

نهانیوز- هەواڵەکان

دوای چوار گەڕی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا تا ئێستا هەڕەشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە و ئێران دەڵێت" دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین و ئەمریکاش ئاشکرای ەکات کە یان بەشەڕ یان بە خۆشی رێکدەکەوین".

عەباس عێراقچی، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی"ئێران هیچ پێشنیازێک بەدەست نەگەیشتووە، چ بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێت".

عێراقچی دەڵێت "هیچ سیناریۆیەک نییە تاوەکو ئێران دەستبەرداری مافێک بێت کە بەسەختی بەدەستهێناوە، کە ئەویش پیتاندنی یۆرانیۆمە بۆ مەبەستی ئاشتییانە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تاوەکو ئێستا رژد و روونە، داوای کرد رێز لە مافەکانیان بگیرێت و کۆتایی بە سزا سەپێندراوەکانی سەریان بهێنرێت، ئەوکات دەگەنە رێککەوتن.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دانوستانەکانەوە، وتی "بەردەوام لەگەڵ دانوستان و رێزگرتنی هاوبەشداین و سەپاندنی هەموو جۆرە مەرجێک رەتدەکەینەوە".

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: لە سەدا سەد لەگەڵ ئێران دەگەم بە چارەسەرێک، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین"یان بە توندوتیژی یان ناتوندوتیژی."

سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: هەمیشە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستم بە ناوچەیەکی نایاب زانیوە و دەشڵێت" وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی بوونی کۆماری ئیسلامی لە مەترسی گەورەدان و ئێرانیش هەڕەشەی سەرەکییە بۆ سەریان."


2025-05-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.