جیهان

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بەخێرایی وەڵام نەداتەوە شتی خراپ روو دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات بە ئێران و ڕایدەگەیەنێت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کاتێلی کەمیان ماوە بۆ وەڵامدانەوە.

دۆناڵد ترامپ لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند " ئەمریکا پێشنیارێکی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بە بەرپرسانی تاران کردووە".

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی" بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەزانن کە دەبێت زۆر بە خێرایی مامەڵە بکەن ئەگەرنا شتێکی خراپ ڕوودەدات".

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ترەمپ لە میانی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکاندا، پێشنیارێکی نووسراوی پێشکەش بە بەرپرسانی ئێران کردووە، بەڵام عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە پیسنیارێک لەلایەن ئەمریکا ئاراستەی وڵاتەکی کرابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا چوار گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچووە و دوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی وەسف دەکەن..

 
2025-05-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.