نها نیوز – هەواڵەکان
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکی ئاگرین دا رەخنەی تووند لە ترەمپ دەگرێت ودەڵێت، "سەرۆککۆماری ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی دەروونی قورسی لە دژی نەتەوەی ئێران دەستپێکردووە، خۆی نیشان دەدات کە دۆستی گەلی ئێرانە، لە کاتێکدا هەمان حکومەتی ئەمریکا ڕێگری دەکات لە گەیشتنی دەرمان بە نەخۆشە ئێرانییەکان".
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردوتەوە، حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له تاران، ترەمپ بە بکۆژی قاسم سلێمانی ناو دەبات و دەڵێت، " گه‌لی ئێران تره‌مپ به بكوژی ئازیزترین و گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ژه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی ده‌زانێت، ئێوه ئێران ناناسن و له‌م گه‌له گه‌وره‌یه تێناگه‌ن".
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا وتی، "ئێران ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک بەهێزتر وەستاوە و ئەمریکا دەبێ راستیەکانی ئێستا قبوڵ بکات.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران جه‌ختیكرده‌وه كه، دانوستاندن له‌ژێر فشاردا نییه و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بكوژانی سه‌ركرده‌كان نییه، گه‌ل سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی ئه‌مریكای له سه‌رده‌می شادا له‌بیر نه‌كردوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژمونی قبوڵ ناكات.
وته‌كانی لیوا حسێن سه‌لامی له كاتێكدایه كه تره‌مپ باس له ڕێككه‌وتنی نزیك مه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و رایگەیاند، پێموایە نزیک دەبینەوە لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بەبێ ئەوەی پێویست بکات کردەوەی سەربازی ئەنجام بدەین.
پێشریش حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دابوو له ئەگەری هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیان، ورایگەیاندوو، وه‌ڵامی سه‌رسووڕهێنه‌رمان ده‌بێت و له هه‌موو كات به‌هێزترین.
لە نوێترین لێدوانیشدا عەلی شەمعخانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، ئامادەبوونی ئێرانی بۆرێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا دەربری و رایگەیاند، تاران دەستبەرداری یەدەگی یۆرانیۆمی بەرز پیتێندراوی خۆی دەبێت، ئەگەرواشنتن گەمارۆکان هەڵبگرێت.
ئێران چوار خولی دانوستاندنی لەگەڵ ئیدارەی ترامپ کردووە، کە هەوڵی داوە رێگری لە هەڕەشەی کردەوەی سەربازی لەلایەن ئیسرائیلەوە بکات لەکاتێکدا هێشتا کەمپینی "ئەو پەڕی گوشار"ی ئەمریکا لەسەری بەردەوامە.