حەماس: ئامادەین دەستبەرداری غەززە بین
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماس داوا لە ئەمریکا نێوەندگیری بکات و کۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنێت، دەشڵێت"ئامادەن دەستبەرداری دەسەڵات لە غەززە بن".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، باسم نه‌عیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان و ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كردووه".
باسم نه‌عیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
نه‌عیم وتیشی" داوای گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان و زیندانه‌كان و كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه به‌بێ ڕاگواستنی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس باسی له‌وه‌ش كردووه، له پێناو به‌دهێنانی ئاشتیی ئاماده‌ن واز له به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه بهێنن و ئه‌وه‌یشیان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه ده‌بن.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس تێدەپەڕێت و تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس بوونەتە قوربانی و بە ملێونان کەسیش ئاوارەبوون.
|