نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەدوای ئاشتیەوەین بۆ جەنگیش "ترەمپ دەبێت خەو ببینێت"، چونکە جەنگ دروست دەکات بۆ فرۆشتنی چەك. دەشڵێت "دەمانەوێت لەگەڵ كوردستان بە ئاشتی بژین".
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و، تیایدا ئاماژە بەوە دەدات کە لەگەڵ کوردستان دەیانەوێت بە ئاشتی بژین لەگەڵ وڵاتەکانی روسیا، ئازەربایجان، ئەفغانستان و پاكستان لەگەڵ عێراق.
ناوبراو هەر لە وتارەکەیدا لەبارەی جەنگەوە هێرش دەکاتە سەر ترەمپ و دەڵێت "ترەمپ دەبێت خەو ببینێ، ئێمە بەدوای ئاشتییەوەین نەك جەنگ، ئێمە چ لەناوخۆی وڵات و چ لەگەڵ دراوسێكانمان دەمانەوێت بە ئاشتی و ئارامی بژین".
پزیشکیان ئاشکراشیکرد "ئەمریكا دەبێت جەنگ دروست بكات بۆ ئەوەی بتوانێت چەك بفرۆشێت". وتیشی "ترەمپ دەڵێ؛ ئێمە باشترین بۆمب و موشەك و چەكمان دروستكردووە، باشە. بۆچی چەكتان دروستكردووە؟ بۆ ئەوەی مرۆڤ بكوژن و كۆمەڵكوژی بكەن".
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی "دواتر هەمان ئەو موشەكانە بە وڵاتانی ناوچەكە دەفرۆشن. ئەمە بۆچی؟ بۆ ئەوەی جەنگ دروست بكەن".
"عەرەبستانی سعودیە كەعبەی پێغەمبەرمانە، مەگەر دەكرێت ئێمە شەڕ بكەین؟! ئەمریكا دەیەوێت سعودیە بخاتە لایەك و ئێمەش بخاتە لاكەی تر". مەسعود پزیشکیان وای وت