ئێران ترەمپ سڕ دەکات و وەلامێکی توندی دەداتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا چوار دەیەیە بەربەستبووە لە پێشکەوتنەکانی تاران، بەپێی وتەی عێراقچی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیەش بێت، واشنتۆن چاوپۆشیکردووە لە هێرشەکانی ئیسرائیل و بە چاوەشەکاری وەسف دەکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەكانی ئەم دواییانەی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئەمریكا زیاتر لە چل ساڵە بەربەست بووە لەبەردەم پێشكەوتنی ئێران ئەوەش، لە ڕێگای گەمارۆ و گوشار و هەڕەشە سەربازی و ناسەربازییەكانییەوە".
وتیشی "واشنتۆن چاوپۆشی لە تاوانەكانی ئیسرائیل دەكات لە ناوچەكە و هەوڵ دەدات ئێران وەك هەڕەشەیەك نیشان بدات، ئەمەش چەواشەكارییە و ڕاستییەكان دەشێوێنێت".
عێراقچی ئاماژەی بەوەشداوە، سیاسەتی ئەمریكا سەركەوتوو نابێت لە شاردنەوەی ڕاستییەكان دەبێت بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەكە لەبەرچاو بگرێت و گرژی و دەستوەردانەكانی كەم بكاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕیازەوە رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە پاشەكشە بكات، ئەوا وڵاتەكەی بەرەو مایەپوچبوون دەبات.
|