حوسییەکان گورزێکی بەهێزیان لە ئیسراییل وەشاند
نهانیوز-هەواڵەکان
موشەکێکی بالیستی حوسییەکان فڕۆکەخانەی بن گوریۆنى كرده ئامانج و زه‌نگى ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لەناوەڕاستی ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا لێدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگری لە موشەکێک کردوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی کراوە، هاوکات ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدرا.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عى وته‌بێژى زمانى عه‌ره‌بى سوپای ئیسرائیل له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له(ئێكس) هۆشدارییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هۆشدارییەکی گرنگ بۆ هەموو ئەوانەی لەبەندەرەکانی دەریایین کە لەلایەن حوسییەكانه‌وە به‌ڕێوه‌ده‌برێن‌و بریتین له(بەندەری ڕاس عیسا، بەندەری حودەیدەو بەندەری سەلیف) ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ وتەبێژی سەربازیی حوسییه‌كان هۆشداریدا بەهێڵە ئاسمانییە بیانییەکان لەئەنجامدانی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن‌و جەختی لەسەر گەمارۆی ئاسمانی‌و دەریایی کردەوە کە بەسەر ئیسرائیلی‌دا سەپێنراوە.
له‌دواى ڕوداوه‌كانى 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023وه، حوسیییه‌كان چه‌ندین جار به‌موشه‌ك هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ئیسرائیل‌و ئاڵۆزییان له‌ده‌ریای سور دروستكردوه‌و ڕێگه ناده‌ن كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیسرائیل وه‌ڵامى توندی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه‌و تا دواجار، له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاند، "حوسییه‌كان ڕاده‌ستبون، ڕێككه‌وتنیان كردوه كه چیتر هێرشنه‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان".
|