دۆناڵد ترەمپ بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێکەوت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا گەشتە مێژوییەکەی بۆرۆژهەڵاتی نارەراست دەستپێکرد، بریارە فڕۆکەکەی ترەمپ سەرەتا لەریازی پایتەختی سعوودیە بنیشێتەوە، بە ئامانجی واژۆ کردنی چەند رێکەوتنێکی ئابووری گرنگ، لەوانە واژۆکردنی رێککەوتنێکی گەورەی چەک و وزە لەگەڵ سعودیە بەبڕی 100 ملیار دۆلار.
ئەمرۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەگاتە ریازی پایتەختی سعوودیە، و بریاریشە لەم سەردانە سێ رۆژەیەی دا، قەتەر و ئیمارات بەسەربکاتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان لەسەر پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە، بەرگریی، وزە و وەبەرهێنان، جگە لە هاوکاریی بەردەوام بۆ چارەکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژێک بەرلە سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ژمارەیەک هەنگاوی کابینەکەی لە سەردانەکەى بۆ ناوچەکە راگەیاند و وتى، بیر لە هەڵگرتنى سزاکانى سەر سووریا دەکەنەوە.
لەم سەردانەی 3 رۆژەیەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەرست، بڕیارە خێزانی شاهانەی قەتەر دیارییەکی گرانبەها پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا بکات، بەشێوەییەک کە دەبێتە بە نرخترین دیاری کە بدرێتە سەرۆکی ئەمەریکا.
هەشت ساڵ لەمەوبەر سەرۆك ترەمپ سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد و ستراتیژییەتی ئاشتی لە ڕێی هێزەوە بۆ سیاسەتی دەرەوە پێشکەش کرد.
|