جیهان

ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت: بێ وەڵام نامێنێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی هیچ هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکاین بەبێ وەڵام نامێنێتەوە.

محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران  لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند"بە تەواوی و بۆ هەر دۆخێک ئامادەن".

باقری وتیشی" هێزکانمان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆر ئامادەن و هیچ هەڕەشەیەک لە دژی ئێران بێ وەلام نامێنێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو و لایەنەکان جەختیان لەسەر بەردەوامی دانوستانەکان کردەوە، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکیش هۆشداری دەدەن لەوەی لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان ئێران دەبێت چاوەڕوانی هێرشی سەربازی بێت بۆ سەر وڵاتەکەی.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.