جیهان

دوو گەورە زلهێزی جیهان جەنگی ئابووریان راگرت

نها نیوز - هەواڵەکان

لە یەکەمین هەنگاودا بۆ پوچەڵکردنەوەی شەڕێکی بازرگانی کە ئابوری جیهانیی پەکخستوە، بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا وچین کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لە سویسرا انجام دا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە یەکەم لێدوانی دا دوای کوبوونەوەکە، ستایشی دانوستانەکانی لەگەڵ چین کرد و ڕایگەیاند، هەردوولا بە شێوەیەکی دۆستانە و بنیاتنەر دانوستانیان کردووە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: لە سویسرا کۆبوونەوەیەکی زۆر باش کراوە لەگەڵ چین، زۆر بابەتمان تاوتوێ کرد و لەسەر زۆر شت ڕێککەوتین و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى مانگى نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا باجى زیادە بەرێژەى 10% بۆ 49% بخاتەسەر کاڵاى هاوردە بۆ ئەمریکا، جیاواز لە وڵاتانى جیهان، چین لە کاردانەوەى بڕیارەکانى ترەمپ بڕیاریدا 34% باج بخاتە سەر کاڵاى ئەمریکى.

2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.