گەڕی چوارەمی، دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن دەست پێدەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
گەڕی چوارەمی، دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن دەست پێدەکات
گەڕی چوارەمی، دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن دەست پێدەکات و وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئێمە بە نیازپاکییەوە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوام دەبین ،بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئێران لە مافی بەرنامەی ئەتۆمی بێ بەش بکەن، هەرگیز لە مافەکانی خۆمان خۆش نابین.
ئەمرۆیەکشەممە 11ی ئایاری 2025 گەری چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسسقەتی پایتەختی عەممان بەڕێوەدەچێت، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەمیانەی وتارێکیدا لە دەوەحە رایگەیاند " ئەگەرئامانجی ئەمەریکا لە دانوستانەکان بۆ دڵنیابوونهوه بێت لەوهی ئێران چهكی ئهتۆمی به دهست نههێنێت، ڕێککەوتن دەکرێت، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئێران لە مافی بەرنامەی ئەتۆمی بێ بەش بکەن، هەرگیز لە مافەکانی خۆمان خۆش نابین".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەشی دا، ئێمە بە نیازپاکییەوە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمەریکا، ئەورووپا، چین و ڕووسیا بەردەوام دەبین.
ئەمە لە کاتێکدایە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکا وتبووی، ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمی خراپ لەگەڵ ئێران قبوڵ ناکات و هەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی کۆتایی لەگەڵ تاران زۆر بەهێزتر دەبێت، دەشڵێت، "ئەگەر خولی چوارەمی دانوستانەکان كە ڕۆژی یەکشەممە لە عەممان بەڕێوەدەچێت، بەرهەمی نەبێت ئەوا بەردەوام نابن و دەبێت ڕێگایەکی دیکە بگرینەبەر" .
لە لایەکیترەوە، میدیاکانی ئیسرائیل باس لە نیگەرانییەکانی ئیسرائیل دەکەن بەرامبەر بە ئەمریکا، سەبارەت بە رێڕەوی گفتوگۆکان و ئەگەری ئەنجامدانی رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، کە نەتوانێت رێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی ئێرانی بکات.
تا ئێستا سێ گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوەو دوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی وەسف کرد و رایانگەیاند گەشبینن بە ڕێکەوتن.
|