جیهان

دەوڵەتێکی فەڵەستینی بەبێ ئامادەبوونی حەماس دادەمەزرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، ترەمپ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات و ئامانجی خۆی بۆ لەناوبردنی تیر*ۆر و توندڕەوی لە ناوچەکە باس دەکات.

ئەمرۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "سەرۆك ترەمپ هەفتەی داهاتوو سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات دەکات و لەوێ سەرنجی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان دەبێت".

باسی لەوەشکردووە، هەشت ساڵ لەمەوبەر سەرۆك ترەمپ سەردانی ئەو ناوچەیەی جیهانی کرد و ستراتیژیی ئاشتی لە ڕێی هێزەوە بۆ سیاسەتی دەرەوە پێشکەش کرد. 

 وتەبێژی کۆشکی سپی هەروەها ئەو دەنگۆیانەی  ڕەت کردەوە، کە  سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس بۆ کەنداوی عەرەبی بدات  و وتیشی  سەرۆک ترەمپ تا ئێستا هیچ قسە و بڕیارێکی لەسەر ئەم پرسە نەداوە، هەربۆیە ئەو دەنگۆیانەی بە ناوی سەرۆک ترەمپەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕاست نین.

لە  لایەکی ترەوە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریكا لە میانی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لە سعودیە، دانپێدانانی ئەمریکا بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕابگەیەنێت.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.