ترسە گەورەکەی ترەمپ لە شەڕەکەی هیندستان و پاکستان ئاشکرابوو
نها نیوز - هەواڵەکان
ترەمپ بەهۆی ترسی چەکی ئەتۆمی نێوەندگری لە ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستان کردووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سەبارەت بە ئاگربەستەکەی هیندستان و پاکستان، بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە "ترەمپ ترساوە هیندستان و پاکستان چەکى ئەتۆمى دژى یەکتر بەکاربهێنن".
ئاماژە بەوەش دراوە، ترەمپ ئەو ترسەى نەشاردووەتەوە و لاى یاریدەدەرەکانى باسیکردووە.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتە روو، بەهۆى ترسى ترەمپەوە مارکۆ رۆبیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندى بە بەرپرسانی باڵای هیندستان و پاکستانەوە کردووە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواشی لێکردوون کۆتایی بە ململانێکان بهێنن.
|