ئەردۆغان: وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر رزگار دەکەین
نها نیوز ـ هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چاوەڕوانی "مژدە"ی خۆشبن، چونکە بڕیاریانداوە تورکیا لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەن.
ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسیمێکی تایبەت بە دایک و خێزان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی "هەنگاوی پتەو دەنێین بەرەو ئامانجی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر، چونکە بڕیارمانداوە وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەین".
وتیشی "هەموومان پێکەوە تورکیایەک بونیاتدەنێین کە دیموکراسی و گەشەپێدان و ئاشتی و دادپەروەری تێدا هەیە".
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکراشیکرد "باوەڕمان وایە دەگەینە وێستگەی کۆتایی تورکیای بێ تیرۆر و چاوەڕێین هەواڵی مژدەبەخشمان پێبگات".
|