پاكستان و هیندستان لهسهر ئاگربهستی دهستبهجێ ڕێككهوتن
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای چەند ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزی، سەرۆکی ئەمەریکا ئاگربەستی نێوان هیندستانی و پاکستانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social ئاشکرایکرد، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان رێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و راستەوخۆ.
لاى خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هیندستان و سەرۆکی پاکستان لەسەر هێڵ بووین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست" .
لای خۆشیەوە محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان پشتڕاستی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان هەردو وڵات كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هیندستان و پاکستان بۆمبارانی پێگە سەربازییەکانی یەکدی دەکەن و بەهۆیەوە لانیکەم 50 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەر بەهۆی شەڕەکەوە دەیان فڕۆکەخانە لەو دوو وڵاتە لە کار کەوتوون.
|