جیهان

ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئێران دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەگەر سبەینێ دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران، بەرهەمدار نەبن، واشنتۆن ڕێگای دیکە دەگرێتە بەر، دەشڵێت: تاران جەختی کردوەتەوە لەوەی، نایانەوێت ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

ستیڤ ویتکۆف – سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بە پێگەی برایتبارت نیوزی ڕاگەیاندوە: ئەگەر سبەینێ دانوستانەکانیان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە مەسقەت، بەرهەمدار نەبن، ئەوا ئەمریکا دەکشێتەوە و ڕێگای دیکە دەگرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەش کردوە: ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بۆ ئێران ڕون کردوەتەوە و تارانیش جەختی کردوەتەوە لەوەی، نایانەوێت ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

ئەوەشی خستوەتەڕو: دەبێت ئێران یۆرانیۆمە پیتێنداوەکانی دوربخاتەوە و بەرنامە ئەتۆمییەکەشی بگۆڕێت بۆ بەرنامەیەکی مەدەنی.

جەختیشی کردوەتەوە لەوەی: دەبێت دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، هەڵبوەشێنرێنەوە و هیچ ئامێرێكی سەنتەرفیوجیان هەبێت.

ئەوە لەکاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران بە رێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار نەکات، ئەوا بۆردومانی دەکات.

12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.