هۆشداری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری روسیا و چین لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا هۆشداری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی دەدەن، داواشیان کرد قەیرانەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایار ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی کرێملین جەختیان لەسەر بەهێزی و پتەویی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
پوتین و شی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەروەها هۆشدارییان دا کە "مەترسی ململانێی ئەتۆمی لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان وڵاتان زیاتر بووە".
سەرۆکانی ڕووسیا و چین هەروەها جەختیان کردەوە کە بە نیازن لە چارەسەرکردنی پرسی ناڤۆکیی ئێران ڕۆڵێکی کارا بگێڕن.
هەروەها سەرکردەکانی هەردوو وڵات داوای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییان کردووە.
|