جیهان

تورکیا و ئیسرائیل کۆدەبنەوە


نهانیوز-هەواڵەکان

گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئازەربایجان بەڕێوەدە چێت، ئامانجی هەردولاش ڕێگریکردنە لە ئەگەری هەرجۆرە پێکدادانێک لەنێوان هەردو وڵات.

 میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، تەلئەبیب و ئەنقەرە خولی نوێی دانوستانەکانیان بە نیوندگیری وڵاتی ئازەربایجان و لە شاری باکۆ بەڕێوەدەبەن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن لە دانوستانەکان تیشکی سەرەکی لەسەر کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل و هێورکردنەوەی گرژییەکانی سوریا دەبێت.

میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوەش دەکەن، تەلئەبیب لە دانوستانەکاندا پێداگری لەسەر ڕێگریکردن لە هەر جۆر هەڕەشەیەک لە ناوچە سنوریەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل و هاوکات لەناوبردنی هەر جۆرە چەکێکی سترایژی کە دەتوانێت دژی ئیسرائیل بەکاربهێندرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاربو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئازەربایجان بکات، بەڵام گەشتەکەی بە هۆی پەرەسەندنە ئەمنیەکان و فراوانبونی شەڕی غەززە هەڵوەشێنرایەوە.
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.