ئێران: دەرگای دۆزەخ بەڕووی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەینەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند" ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل کاری گەمژانە بکەی دەرگای دۆزەخ بە روویاندا دەکرێتەوە"، ده‌شڵێت، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان نابن.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 8ـی ئایاری 2025، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له گوتارێكدا له ساڵیادی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی پێشووی ئێران ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاری گه‌مژانه به‌رانبه‌ر ئێران بكه‌ن، دۆزه‌خ به ڕوویاندا ده‌كه‌نه‌وه".
حوسێن سەلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن تاران له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند ئێران مەترسی بخاتە سەر وڵاتەکیان ئەوەی بەسەر حەماس و حزبوڵای لوبنان هات بۆ سەر تارانیش دووبارە دەبێتەوە.
|