ڕوسیا ئاگربەستی لە جەنگی ئۆکرانیا ڕاگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، ڕوسیا بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دوەم، ئاگربەستی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ڕوسیا ''ریانۆڤستی'' بڵاوی کردەوە" بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا، سێ ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەنرا و لەم ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"، دەشڵێت"ئەو ئاگربەسەتە بۆ دڵنیابونە لە ویستی ئۆکرانیا بە کۆتاییهێنان بە شەڕ".
ئاماژە بەوەش کراوە" ئاگربەستەکە بەهۆی ساڵیادی سەرکەوتنە بەسەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دوەم لە ڕۆژی نۆی ئایاردا، کە لە ڕوسیا بە سەرکەوتنی مەزن ناسراوە".
کۆشکی کریملینیش رایگەیاند"هیزەکانی روسیا پاپەندی ئاگربەستەکە دەبن و هیچ هێرشیک ئەنجام نادەن، بەڵام ئەگەر ئۆکرانیا هێرش بکات، وەڵامیان دەبێت".
|