ئیسراییل هەڕەشەی خاپوور کردن لە ئێران دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری توند دەداتە ئێران و هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکات کە ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی حەماس و حزبوڵا دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە8 ی ئایاری 2025، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ، لە لێدوانێکیدا بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی وڵاتەکەی خستە پاڵ بەرپرسانی ئێران و رایگەیاند، "ئەوەی بەرامبەر حزبوڵا لە بەیروت و حەماس لە غەززە و دەسەڵاتی ئەسەد لە دیمەشقدا ئەنجامیاندا بەرامبەر تارانیش دەیکەن".
وتیشی “سەردەمی بریگرتەکان کۆتایی هات و محیوەری شەڕیش هەرەسی هێنا گورزی قورسیش لە حووسییەکان دەدەین ،ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەرمان و سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، ئیسرائیل توانای بەرگریی لەخۆی هەیە، بە هێزەکانی خۆی بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک و هەر دوژمنێک دەوەستێتەوەو بەبێ دوودڵی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمرو پێنج شەممە میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 20 هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان و ئامانجێکی گرنگمان لە باشووری لوبنان پێکاوە.
|