جیهان

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی شەرع و ماکرۆن ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع و سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس کۆبونەوە و هەردوولا کۆکن لەسەر رێککەوتنی سوریا و هەسەدە، لایخۆیەوە سەرۆکی راگوزەری سوریا دەڵێت "لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەماهەنگیمان لەگەڵ هەسەدە هەیە".

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە تەنیشت ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، رایگەیاند "لەگەڵ ماکرۆن پرسی ئاسایش و بنیاتنانەوەی سوریامان تاوتوێکرد".

لەبارەی هەسەدەوە شەرع ئاماژە بەوە دەکات، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەماهەنگییان لەگەڵ هەسەدە هەیە.

سەرۆک کۆماری سوریا وتیشی "لە سەختیی قۆناخی ئێستای سوریا تێدەگەین و قۆناخی داهاتووش پڕیەتی لە ئاڵنگاری"، باسی لەوەشکرد لە خێرا هەنگاویان ناوە بۆ رێگەگرتن لە هێرشە تایفییەکان.

بەوتەی ناوبراو "ئیسرائیل لەژێر ناوی پارێزگاریکردن لە کەمینەکان بۆردومانی سوریا دەکات".

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەهەمان کۆنگرەدا لەبارەی هەسەدەوە، وتی "رێککەوتنی سوپای سوریا و هەسەدە زۆر گرنگە و  پێویستە پارێزگاری لە هەموو سوریاییەکان بکرێت".

دەشڵێت "سەقامگیریی سوریا کارایەکی سەرەکیی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکەیە".

ماکرۆن باسی لەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەوروپا لەسەر سوریا.
 
2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.